PM:01:46:19/09/2025
420 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، گرنگە هەمووان بەشداری لە هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق بكەن، چونکە بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن چارەسەری هیچ پرسێك ناكات، بەڵكو دەبێتە دیارییەكی گەورە بۆ گەندەڵكاران.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، گرنگە هەموان بەشداری لە هەڵبژاردنەكەی مانگی ١١ـی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقدا بكەن، بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان، بڕینی نیوەی ئەو رێگەیەیە كە بەرە و ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن دەچێت و رێگایەکە بۆ رووبەرووبونەوەی گەندەڵکاران.
وتیشی، ئێستا وڵاتانی جیهان چاویان لەسەر عێراقە كە وڵاتێكی پارێزراو و
گەشەسەندووە، هەر ئەوەش وایكردووە چەندین كۆمپانیای گەورەی جیهان وەبەرهێنانیان
هێناوەتە عێراق و گۆڕانكاریی گەورەی ئابوریش لە وڵاتدا بەدیهێنراون.