PM:05:43:18/09/2025
852 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی هێنانی بەرهەمی دەرەوە جوتیارانی پێنجوێن بەرهەمەکانیان بۆ ساغ نابێتەوە، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش لە بەغدا و هەولێر سەردانی جوتیارانیان کرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و وتیان، داواکاری جوتیارانیان گەیاندووەتە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەکان کردووە لە پەرلەمانی عێراق تاوەکو هێنانی بەرهەمی دەرەوە راگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەهۆی هێنانی بەرهەمی دەرەوە جوتیارانی پێنجوێن بەرهەمەکانیان ساغ نابێتەوە و بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش لە بەغدا و هەولێر سەردانی جوتیارانیان کرد.
سەبارەت بە کێشەی جوتیاران ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە
پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، "داواکاری جوتیارانمان گەیاندووەتە
حکومەتی عێراق تاوەکو بەرهەمەکانیان ساغبکرێتەوە".
هاوکات ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان
رایگەیاند، لەژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بەرهەمی دەرەوە بە قاچاخ دەهێندرێت.