سەردێڕ:

بەهای زێڕ گەیشتە چەند؟

PM:12:21:19/09/2025

760 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٦٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٧٣٧ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٦٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی چەند دۆلارێک نزمبووەوە،

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو، لەدوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و قسەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نرخی زێڕ رووبەڕووی ناجێگیرییەکی تووند بووەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٣٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٣٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٧٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٤١ هەزار دینارە













گەلەری