PM:12:13:19/09/2025
776 جار خوێندراوەتەوە
بەڵێنی کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکە راست دەرنەچوو؛ لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی هەرێم کارەبا بەناو ٢٤ کاتژمێرییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کوژێنرایەوە.
لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی و شارەکانی دیکە هاوڵاتیان پەیوەندیان بە ئێن ئاڕتییەوە کرد و دەڵێن، شەوی رابردوو کارەبا بەناو ٢٤ کاتژمێرییەکە حکومەتی ماوەبەسەرچوو کوژێنراوەتەوە و لە هەندێکیان دوای چەندین کاتژمێر کارەباکە هەڵکراوەتەوە.
هاوکات، پێشتریش لە سلێمانی و دهۆک و هەولێر کارەبا گرانەکە لەسەر
هاوڵاتیان بچرابوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەناوی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییەوە
نرخی کارەبای ١٣ هێندەی نرخی پێشووی لەسەر هاوڵاتیان گرانکردووەو دەیوت ٢٤ کاتژمێر
کارەبا دەدەن بەڵام راست دەرنەچوو.