PM:11:51:18/09/2025
1536 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئه‌منی كه‌ركوك بە ئێن ئاڕ تی وت، ئه‌مشه‌و له گوندێكی سنووری پارێزگاكه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر دوو جوتیاری كورد، یه‌كێكیان برینداركردووه و ئه‌وی دیكه‌شیان رفاندووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، به‌وته‌ی چاوگێکی ئەمنی بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌مشه‌و له‌نێوان هه‌ردوو گوندی بیبانی و زه‌ردك هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر دوو جوتیار كه سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵی بوون، یه‌كێك له جوتیاره‌كان برینداركراوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش رفێندراوه.
باسی له‌وه‌شكرد،
برینداره‌كه دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی
رزگاری کراوە له شاری كه‌ركوك، ئه‌و جوتیاره‌شی كه رفێندراوه تا ئێستا بێسه‌روشوێنه.
هێزێكی زۆری ئه‌منی
گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و گه‌ڕان و به‌دواداچوونیان ده‌ستپێكردووه، تا
ئێستا ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كان نه‌زانراوه
.