PM:04:23:18/09/2025
996 جار خوێندراوەتەوە
لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، دوو کرێکار لەکاتی پاکردنەوەی ئاوەڕۆ گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئار تی وت، لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک، دوو کرێکار لەکاتی پاکردنەوەی ئاوەڕۆ گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەرکوک و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
باسی لەوەشکرد،
ئەو کرێکارانە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی رێگای کەرکوک – سلێمانی بوون و بۆ
پاککردنەوەی ئاوەڕۆی رێگاکە چوونە ناو مەنهۆڵەکە کە سێ مەتر قوڵە، لەوێدا غاز
گرتوونی و گیانیان لەدەستداوە.