سەردێڕ:

کۆمسیۆن: زیاتر لە ٢١ ملیۆن هاوڵاتی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە

PM:08:18:18/09/2025

836 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، کۆی گشتیی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان پێدراوە، ژمارەیان لە ٢١ ملیۆن هاوڵاتی تێپەڕاندووە و سەرجەمیان مافی دەنگدانیان هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نیبراس ئەبو سوودە، جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە و کارتی بایۆمەترییان هەیە، گەیشتووەتە ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ کەس.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی تاوەکو ئێستا ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ هاوڵاتییە.

هاوکات، ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت، ملیۆنێک و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ کەسە و ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە، ٢٠ هەزار و ٥٣٨ کەسە.













گەلەری