پارتی و یەکێتی بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە پێکهێنانی کابینەى نوێی حکومەتی هەرێم دوادەخەن بۆ دوای هەڵبژاردنەکە. بەرپرسێکی پارتی دەڵێت، بەهۆی هەندێک بارودۆخی ئەمنی دەستبەکاربوونی پەرلەمانی کوردستان دواکەوتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەرپرسێکی پارتی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی عێراقی وتووە، بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا پەرلەمانی کوردستان دەستبەکاربکرێت، بەڵام بارودۆخی ئەمنی و پێشهاتە خێراکانی ناوچەکە بووەتە هۆی دواخستنی ئەو وادەیە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لەناو هەندێک لایەندا رەوتێک هەیە کە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراق پرسی پێکهێنانی حکومەتى هەرێم یەکلایی بکرێتەوە، بەجۆرێک لە چوارچێوەی یەک
پاکێجدا بێت و ئەمە پێویستی بەوەیە پارتی رێز لە بۆچوونی یەکێتی بگرێت.
لای خۆشیەوە سەعدی
پیرەئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە میدیای پارتی وت، بۆ پێکهێنانی حکومەت پێویستە پارتی و
یەکێتی هاوبەش بن و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت یەک پاکێجن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، پارتی و یەکێتی پۆستەکانیان یەکلاییکردووەتەوە، بەجۆرێک یەکێتی
دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم بووە بۆ پارتی و رازیبووە بە
وەرگرتنی جێگرەکانیان و دەیەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت.