PM:03:41:18/09/2025
1696 جار خوێندراوەتەوە
تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا باس لەسەر مردنی پیاوێک دەکرێت، کە بەهۆی زیادی کێشییەوە، لە دوای مردنی، خێزانه‌كه‌ی ویستوویانه ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵ ده‌ربكه‌ن بۆ ناشتنی، به‌ڵام پێیان نه‌كراوه و ناچار بە سڵینگ ئەو کارەیان کردووە.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، باڕش یوڵدرم كه قه‌ڵه‌وترین پیاوی توركیایه، گیانی لەدەستداوە و به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی، خێزان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵ بهێننه‌وه ده‌ره‌وه و بینێژن، دواتر ناچار بوون له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌ی، به سڵینگ ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه ده‌ره‌وه.
باسیان
لەوەشکردووە، ئەو پیاوە تەمەنی ٤٩ ساڵە و به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی کردووە
و کێشی ٣١٠ کیلۆگرام بووە، بۆ دەرکردنی تەرمەکەی لە ماڵەکەیدا ژماره‌یه‌ك كرێكاربەیەکەوە
ئەو کارەیان ئەنجامداوە.