سەردێڕ:

دوایین ئاگاداری بۆ خوازیارانی حەج؛ تەنها دوو رۆژ ماوە

PM:03:01:18/09/2025

892 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، تەنیا دوو رۆژ ماوە لەبەردەم ئەو کەسانەی دەیانەوێت فۆرمی ئەلیکترۆنیی حەج پڕبکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کاتەکەی درێژ دەکرێتەوە یان نا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم وتی، زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس لە رێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە داوایان کردووە ساڵی داهاتوو بچنە حەج.

وتیشی، هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ درێژکردنەوەی کاتی ناو تۆمارکردن، بەڵام تا ئێستا دوایین وادە ٢٠ـی ئەم مانگەیە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی دەیانەوێت ناوی کەسێکی دیکە لە فۆرمەکەیان بۆ چوونە حەج زیاد بکەن، یان هەڵەیەکیان کردووە و دەیانەوێت چاکی بکەن، دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یان نووسینگەکانی حەج و عومرەی ناوچەکەیان بکەن.













گەلەری