PM:02:01:18/09/2025
1444 جار خوێندراوەتەوە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم کۆتایی هات، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەنجومەنەکە وەڵامی کۆتایی دواخست بۆ هەفتەی داهاتوو، چونکە نوێنەری هەرێم ئامادەنەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەنجومەنی دەوڵەت وەڵامەکەی دواخست بۆ هەفتەی داهاتوو، چونکە هەرێم لەبەر چەند هۆکارێک نەیتوانیوە نوێنەری یاساییان بنێرن.
هەروەها، وابڕیارە
هەفتەی داهاتوو بە ئامادەبوونی لایەنی یەکەم و دووەم ، هەر پێنج ماددەکە تاوتوێ بکرێت
کە پەیوەستن بە گەڕاندنەوەی داهاتی نانەوتی ئەوانیش، یاسای بەڕێوەبردنی دارایی
عێراق، یاسای بودجەی عێراق و دەستور و بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسایی هەرێم بۆ
گەڕانەوەی داهاتەکان.