سەردێڕ:

شەڕەتەقە روویداوە و چەند کەسێک برینداربوون

PM:09:22:21/09/2025

752 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە نزیک شێخان شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێک دروستبووە و بە وتەی شایەتحاڵەکان بەهۆی شەڕەکەوە چەند کەسێك برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە بناری چیای مەقلوب لە شێخان شەڕەتەقە لە نێوان چەند هاوڵاتییەک کە دانیشتووی ناحیە کەلەکچی و خەلکی گوندی گودادن دروستبووە.

بە وتەی چەند شایەتحاڵێک کە بۆ ئێن ئاڕ تی قسەیان کردووە، بەهۆی شەڕەکەوە سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

نوێ دەکرێتەوە..













گەلەری