PM:12:46:18/09/2025
1092 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری سۆران تراکتۆرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و شۆفێرەکەشی بریندارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، چاوگێک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە رووداوێکی وەرگەڕانی تراکتۆردا لە سنووری ناحیەی وەرتێ سەر بە ئیدارەی سۆران، دوو کەس برینداربوون و چارەسەرى سەرەتاییان بۆ کراوە.
وتیشی، دواى
چارەسەرى سەرەتایى و بەهۆى بوونى برینى سەختەوە، یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و
بریندارەکەى تریش کە شۆفێرەکەیە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.