سەردێڕ:

بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا

PM:06:10:21/09/2025

644 جار خوێندراوەتەوە

هەریەكە لە وڵاتەكانی بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا، لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کییەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و مارک کارنێ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایانگەیاند، وڵاتەکانیان ئەمڕۆ دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێن.

لە وتارێکی ڤیدیۆییدا کیەر ستامەر وتی، "بۆ گەڕاندنەوەی هیوای ئاشتی و چارەسەری دوو دەوڵەت، من رایدەگەیەنێم کە شانشینی یەکگرتوو دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێت."

لە هەمان کاتدا، مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێت و دەستی هاوبەشی درێژ دەکات بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی ئاشتیخواز بۆ هەدوو وڵاتی فەلەستین و ئیسرائیل".

لەلایەكی دیكەوە ئەنتۆنی ئاڵبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئەمڕۆ بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە "لە چوارچێوەی هەوڵێکدا بۆ زیندووکردنەوەی چارەسەری دوو دەوڵەت کە بە وەستانی شەڕ لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان دەستپێدەکات".














گەلەری