PM:05:12:16/09/2025
1644 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، تا كۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە و مانگانەش لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپاڵ داهاتی نەوتیدا كاردەكەن لەسەر زیادكردنی داهاتی نانەوتی لەپێناو پشتیوانیكردنی گەنجینەی دەوڵەت.
هاوکات ئەو
ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەگرنگی دانانی یاسایەك بۆ پێكهێنانی دەستەی
چاودێرسیكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان كرد و دەڵێت، لەئێستادا
داهاتەكان لەنێوان وەزارەتی دارایی و دیوانی ژمێریاری و ئەنجومەنی وەزیرانەوە
دابەشكراون و ئەوەش وادەخوازێت دەستەیەكی سەربەخۆ هەبێت بۆ چاودێریكردنی وردی
داهاتەكان.