چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا، لە نزیك ناحیهی قهرههنجیر لە سنووری کەرکوک لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە لەگوندی خانە لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری کەرکوک، رووداوێکی تەقەکردن روویداوە.
لەبارەی رووداوەکە
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەستڕێژیی گولـله
لە شۆفێریک کرا و دەستەبەجێ گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی وتیشی، هێزەکانی پۆلیسی بەڵگەی تاوان لە شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەیان
دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەزانراوە هۆکاری رووداوەکە چییە و بکوژەکەش هەڵاتووە.
سۆران محەمەد - کەرکوک