سەردێڕ:

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوریا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دیاریکرد

PM:08:10:21/09/2025

496 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوریا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی وڵاتەکەی دیاریکرد و دەڵێت، مانگی داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوریا وتی، رۆژی پینجی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سوریا بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە هۆکاری تەواونەبوونی ئامادەکارییەکان هەڵبژاردنەکە دواخراوە.

ئەوەش لەکاتێدایە، پێشتر لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوریا ١٥ بۆ ٢٠ـی ئەم مانگەی دیاریکردبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە.













گەلەری