رێكخراوی (ئۆپیك) داتاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكرده‌وه و بەپێی ئەو داتایانە عێراق له پله‌ی دووه‌مدایه لەناو گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی رێكخراوه‌كه‌دا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، رێكخراوی ئۆپیك له‌راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، سعودیه پێگه‌ی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له نێوان وڵاتانی ئه‌ندامدا پاراستووه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته نۆ ملیۆن و ٧٠٩ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
عێراق پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه و چوار ملیۆن و ١٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی
رۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی رۆڵی دیاره له‌ناو
رێكخراوه‌كه‌دا له دابینكردنی خواستی جیهانی نه‌وتدا.
بەپێی داتا‌کان له
پله‌ی سێیه‌میشدا، ئیمارات سێ ملیۆن و ٢٥٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا
تۆماركردووه، ئێرانیش به سێ ملیۆن و ٢١٨ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، دواتر كوه‌یت
به دوو ملیۆن و ٤٩٢ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا دێت.
راپۆرته‌كه
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپیك ئاستێكی تاڕاده‌یه‌ك جێگیری
پاراستووه، جیاوازییه‌كی به‌رچاو له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامدا هه‌یه به‌هۆی
جیاوازی له توانای به‌رهه‌مهێنان و سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێناندا.
نه‌وت هێشتا وه‌ك
فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئابووری جیهانی ده‌مێنێته‌وه و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر
بازاڕه داراییه‌كان و نرخی وزه هه‌یه، وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك هه‌وڵده‌ده‌ن
هاوسه‌نگی له به‌رهه‌مهێناندا دروست بكه‌ن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری نرخ له بازاڕی
نێوده‌وڵه‌تیدا.