سەردێڕ:

لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنی مامەڵەی ئۆتۆمبێل روونكردنەوە دەدرێت

PM:02:19:16/09/2025

4264 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، گرێبەستی ئەلیکترۆنی لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا واژۆ دەکرێت و تەنیا بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ کاری پێدەکرێت.


ئەمڕۆ سێسەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى هەرێم بە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدواى تێپەڕبوونى ٦٠ رۆژ لە گرێبەستى ئەلیکترۆنى، بۆ هەر رۆژێک بڕى ١٠ هەزار دینار، سزاى دواکەوتن، پێبژاردنى بۆ دەکرێت.

روونیشى دەکاتەوە، ئەگەر کڕیار و فرۆشیار بیانەوێت گرێبەستە ئەلیکترۆنییەکە هەڵبووەشێننەوە، ئەوا پێویستە پێش ٦٠ رۆژەکە سەردانى بەشى یاسا لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆ بکەن و لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەکە ٢٠ هەزار دینار دەبێت بدرێت بە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆ.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم هەڵوەشاندنەوەیە بۆ ژمارە کاتی و بۆ گۆڕانکاری دەبێت لە نێوان ناوی کڕیار و فرۆشیاردا و ماوەکەی بۆ درێژ نابێتەوە .













گەلەری