سەردێڕ:

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم دواخرا

PM:01:37:16/09/2025

1624 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت سەبارەت بە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ سبەینێ دواخرا


ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لە عێراق دەربارەی بڕیاردان لەسەرداهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.

بڕیارە ئەنجومەنەکە، سبەینێ چوارشەممە ١٧ ئەیلولی ٢٠٢٥، دوا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و بڕیاری کۆتایی لەبارەی بڕ و رێژەی رادەستكردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بەبەغدا بدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران داوای لە ئەنجومەنی دەوڵەت کرد بۆچوونیان دەربارەی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم پرسە پێشکەش بکات.

ئەنجومەنی دەوڵەت له‌شەش دامەزراوە پێکدێت، سیانیان دەستەیە و سیانه‌كه‌ى دیكه‌ش دادگایه‌، ئەوەی ئەمڕۆ، تەنها ڕاوێژکاریی بووە و بڕیاری کۆتایی لای دەستەی گشتییە، هەربۆیە ئەمڕۆ بابەتی داهاتی نانەوتی نه‌چووه‌ته‌ ناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش.













گەلەری