سەردێڕ:

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی سەگى بێلانە پەلاماریدا و بریندارە

PM:01:30:16/09/2025

1460 جار خوێندراوەتەوە

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە ناو پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، لەلایەن ژمارەیەك سەگی بێلانە پەلاماردراو و بەهۆیەوە برینداربوو.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكاتی وەرزشكردن لەنزیك پارێزگای سلێمانی، لەلایەن ژمارەیەك سەگی بێلانەوە پەلاماردراو بەهۆیەوە برینداربوو.

دوای رووداوەكە، هێرش سەید سەلیم گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی شار، لەوێ چارەسەری پێویستی بۆكراوەو لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت، دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەناو پرۆژەی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، لەلایەن ژمارەیەك سەگی بێلانە پەلاماری دراوە و هەردوو قاچی گەستراوە و برینداربووە.

ئاشکراشى کردووە، دکتۆر هێرش سەردانى نەخۆشخانەى کردووە و چارەسەرى پێویستى وەرگرتووە و لە ئێستادا بارى تەندروستى جێگرە و لە دەوامى فەرمیدایە.


 














گەلەری