سەردێڕ:

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر مووچە و نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە

PM:01:16:16/09/2025

1120 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دەوڵەت سەبارەت بە پرسی نەوت و داهات و مووچەی مووچەخۆرانی هەریم تاوتوێ دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بڕیارە هەریەکە لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دەوڵەت کۆببنەوە و بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەنجومەنی دەوڵەت بە بەشداری دوو نوێنەری هەرێم لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی کۆببێتەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو پرسە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە تا ئێستا حکومەتی اوەبەسەرچوو ئامادەنییە نەوت و داهات رادەستی بەغدا بکات و پابەندی ریککەوتنەکە نابێت، ئەوەش گرفتی بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست کردووە و بەڵام ئێستا لەگە نزیکبوونەوەی هەڵبژاردندا دەڵێن، لێکنزیکبوونەوە هەیە و چارەسەر نزیکە.

هەر لەوبارەیەوە ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، هۆکاری ناکۆکییەکانی نیوان هەریم بەغدا پابەند نەبوونی هەرێمە بە رێککەوتنەکانەوە.













گەلەری