PM:05:25:22/09/2025
520 جار خوێندراوەتەوە
به‌رگری شارستانی كۆیه دەڵێت، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له سنووری ناحیه‌ی ته‌قته‌ق له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌هاوكاری بنكه‌ی مه‌له‌وانی ناحیه‌كه دۆزرایه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی گه‌نجێكی تەمەن ٢٢ ساڵ له سنووری ته‌قته‌ق خنكابوو له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ته‌قته‌ق و به هاوكاری بنكه‌ی مه‌له‌وانی ناحیه‌كه دۆزرایه‌وه كه دانیشتووی شاری هه‌ولێره.
له‌رووداوێكی
هاوشێوه‌دا، ٢٥ـی مانگی رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی رایگه‌یاند،
منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ كه له بەنداوی دێگەڵە خنکابوو لەلایەن بنکەی مه‌له‌وانی
ناحیه‌ی تەقتەقه‌وه تەرمەکەی دۆزرایەوە.