سەردێڕ:

سودانی: هەڵبژاردن میکانیزمی بنەڕەتی دیموکراسیە و لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

PM:12:47:16/09/2025

872 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە و وازهێنان لێی واتە بوونی جێگرەوەیەكی گەندەڵ.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت،هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و پاڵپشتی تەواویان بۆ پرۆسەکە پێشکەشکردووە، هەڵبژاردن میکانیزمی بنەڕەتی سیستەمی دیموکراسیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، عێراق وڵاتێکی دیموکراسییە ووازهێنان لە دەنگی هەڵبژاردن واتە بوونی جێگرەوەیەكی گەندەڵ.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە چوارجێوەی هەماهەنگیش کۆبوونەوە و وتیان، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و پرسەیەکی دیموکراسییە و پێویستە کەشێکی گونجاو بۆ بەڕیوەچوونی بڕەخسێنرێت.













گەلەری