PM:12:30:16/09/2025
876 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەنییە پابەندی داواکارییەکانی بەغدا بێت و نەوت رادەستبکات تا کێشەی مووچە چارەسەربێت و تەنها ئامانجیان ئازاردانی خەڵک و مووچەخۆرانە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا وتی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەنییە هەنگاو بۆ چارەسەری پرسی مووچە بنێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بەغدا داوایکردووە جگە لە پێویستی ناوخۆ هەرێم نەوتەکەی تری
رادەستبکات.
ئەو
پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد، "سودانی وتی نەوت و داهاتمان
رادەستبکرێت من بەرپرسم لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".