PM:12:14:16/09/2025
900 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام تا ئێستا هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی رادەستنەکردوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندووەتەوە و خۆیان ئامادەن بۆ وەرگرتنی نەوتەکە.
دەشڵێت، هەموو ئامادەکارییەکانیان بۆ
دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە کردووە و چاوەڕوانی هەرێمن نەوتیان رادەستبکات بەڵام تا
ئێستا هیچ بڕە نەوتێکیان رادەستنەکراوە.
عەلی نزار شەتەری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای
سۆمۆ دەڵێت، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی
هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە و بەرەوپێشچوون هەیە لەو بوارەدا.