PM:11:46:15/09/2025
1644 جار خوێندراوەتەوە
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كرده‌وه كه ١١ـی تشرینی دووه‌می ئەمساڵی بۆ دیاریكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٥ـی ئه‌یلولی ٢٠٢٥، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامدا و ته‌رخانكرا بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی ئێستای وڵات و ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە کۆبوونەوەکەدا باس له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كرا،
به‌شداربووان جه‌ختیان له ئه‌نجامدانی له واده‌ی ده‌ستووری خۆیدا كرده‌وه.
هاوكات داوایان
كرد "كه‌شێكی گونجاو بۆ سه‌ركه‌وتنی و ده‌سته‌به‌ركردنی پاكی هه‌ڵبژاردنه‌كه
بڕه‌خسێندرێت، به‌مه‌ش متمانه‌ی هاووڵاتیان و پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌هێزتر ده‌كات".