سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "لەسەر پرسی نەوت قسەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و پێی وتم چاوەڕێین هەرێم هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و ئەگەر هەناردەکردنەوە دەستیپێکردەوە کێشەی مووچەی هەرێم چارەسەردەکرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی وتی، ناردنی مووچە پەیوەستە بە هەناردەی نەوتی هەرێم و راپۆرتی ئەنجومەنی دەوڵەت و بەبێ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەغدا مووچە نانێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق ترسیان لەوەهەیە دوای هەڵبژاردن
پارتی و یەکێتی کێشەی بۆ هەناردەی نەوت دروستبکاتەوە، متمانە بە پارتی و یەکێتی
ناکرێت و دوای هەموو رێککەوتنێک پاشگەزدەبنەوە.
دەشڵێت، ئەگەر پارتی و یەکێتی لەخەمی هاوڵاتیان بوونایە شەش مانگ پێش
ئێستا پابەندی رێککەوتنەکان دەبوو، بەڵام هاوڵاتیان لەوە تێدەگەن پارتی و یەکێتی لەبەر
هەڵبژاردن و بەپێدانی دوو مووچە دەیانەوێت چەواشەیان بکات.
باسی لەوەشکرد، متمانە بەپارتی و یەکێتی ناکرێت و دوای هەموو رێککەوتنێک
پاشگەزدەبنەوە و راستگۆنین و ئامانجیان ئەوەیە هاوڵاتیان لەگیروگرفتدا بژین، بەڵام
نەوەی نوێ دەیەوێت مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشبکرێت بۆ ئەوەش لەبەغدا هەوڵی تەوتینی مووچە و چارەسەرکردنی کێشە
داراییەکانی هەرێمیان داوە.
سروە عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر شاسوار عەبدولواحید وتبووی بەمانەوەی
پارتی و یەکێتی بارودۆخ خراپتر دەبێت و هاوڵاتیانی هەرێم و عێراقیش دەزانن شاسوار
عەبدلواحید زیندانی سیاسییە و هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نییە و بەدەستگیرکردنیشی پارتی
و یەکێتی زیاتر ناشرین و قێزەون بوون.
دەشڵێت، "پارتی و یهكێتی له نهوهی نوێ دهترسن و خهیاڵیان
خاوه ئەگەر وا بزانن نهوهی نوێ بچووك دهبێتهوه، دوای بهشداریكردنی نهوهی
نوێ له حكومهتی عێراق یهكهم ئیشمان تهوتینكردنی مووچهیه و ههموو ههوڵێك
دهدهین بۆ چارهسهركردنی كێشهی مووچه."