PM:09:54:15/09/2025
1812 جار خوێندراوەتەوە
دوای دوو رۆژ دانوستان، ئەمریکا و چین گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به تیك تۆك، به‌و مه‌رجه‌ی پلاتفۆرمه‌كه خاوه‌نێكی ئه‌مریكی هه‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سەرۆکی چین رۆژی هه‌ینی رێككه‌وتنه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای تروس سۆشیال نووسیوویەتی، دانوستانه بازرگانییه سه‌ره‌كییه‌كان له ئه‌وروپا له نێوان ئه‌مریكا و چین زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چوو و نزیكه له ته‌واوبوون، رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو كرا كه گه‌نجانی وڵاته‌كه‌یان ده‌یانویست رزگاری بكه‌ن، ئه‌وان زۆر دڵخۆش ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد
كه رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین قسه ده‌كات.
دوا نیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سكۆت بێسنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌نجامدانی
وتووێژی بازرگانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی چینی له مه‌درید، وتی، "چوارچێوه‌یه‌كمان
هه‌یه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر تیك تۆك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد
كه رۆژی هه‌ینی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و چین قسه ده‌كه‌ن بۆ "ته‌واوكردنی"
رێككه‌وتنه‌كه.
وتیشی، به‌پێی
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه كراوه تیك تۆك خاوه‌نێكی ئه‌مریكی ده‌بێت، به‌ڵام ورده‌كاریی
زیاتری سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان "دوو دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت" نه‌خسته‌ڕوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو
كه "ئه‌م چوارچێوه‌یه ئامانجی ئه‌وه‌یه كه (تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك)
خاوه‌ندارێتی ئه‌مریكی بێت، به‌ڵام دیسانه‌وه من گریمانه له‌سه‌ر ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه
به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كه‌ی سه‌ركرده‌كان له رۆژی هه‌ینیدا ناكه‌م".
ماوه‌ی چه‌ند
مانگێكه تیكتۆك جێگه‌ی ناكۆكی نێوان هه‌ردوو وڵات بووه، واشنتن داوای كردووه تا
١٧ـی ئه‌یلول به خاوه‌نێكی غه‌یره چینی بفرۆشرێت، ئه‌گه‌رنا له ئه‌مریكا قه‌ده‌غه
ده‌كرێت.
به‌پێی یاسایه‌ك
كه كۆنگرێس له ساڵی ٢٠٢٤ په‌سه‌ندی كرد، تیك تۆك رووبه‌ڕووی قه‌ده‌غه‌كردن ده‌بێته‌وه
له ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر كۆمپانیای چینی خاوه‌نداری تۆڕه‌كه، ده‌ستبه‌رداری خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی
نه‌بێت.