وەزارەتى خوێندنى باڵا، مامۆستایان، فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت، زەماڵەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتى سعودییە راگەیاند و دواكاتیش بۆ پێشكەشكردن، ٣١ـی مانگی داهاتوو دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم رایگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە حکومەتی شانشینی عەرەبی سعوودی زەمالەی خوێندنى بۆ هەردوو بەرنامەی (ماستەر و دکتۆرا) راگەیاندووە، بۆ ئەم مەبەستەش هەر کەسێک ئارەزووی خوێندن لە زانكۆكانی سعوودییە دەكات دەبێت مەرجەكانی تێدا بێت و بەلەبەرچاوگرتنی مەرجەكان فۆڕمەكەش پڕ بكاتەوە.
وەك تێبینی
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها کار لە سەر
بەرنامەی خوێندنى ماستەر و دكتۆرا دەکات.
وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرج و داواکارییەکانی بڵاوكردووەتەوە، ئەمانەن:
- پێشکەشکار
دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار
ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە
لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە، بەڵام بۆ
دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم 5 ساڵ خزمەتی هەبێت.
- پێشکەشکار
دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی بۆ خوێندنی ماستەر لە ٦٥٪ کەمتر نەبێت و بۆ خوێندنی
بروانامەی دکتۆرا دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٧٠٪ کەمتر نەبێت.
-سەبارەت
بە تێستی توانستی زمانی ئینگلیزی، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە
بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار
دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات، واتا
بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی بروانامەی دکتۆراش دەبێت
ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.
- کاندیدی
سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی
خوێندنی پێ دەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
-کاندیدی
سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی شانشینی عەرەبی سعوودی پشتگیریی دارایی بە شێوەی بەشی
(جزئية) یان بە شێوەی گشتی (کاملة) دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی
ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- پێشکەشکردن
راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکیی زەمالەکە دەبێت.
- هەر
کەسێک ئەم مەرج و ڕێنوێنییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی
خوێندنی پێ نادرێت.
- تکایە
بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاریی زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
وەزارەتی
خوێندنی باڵا دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینی و مەرجەکان دەتوانێت داواکاری لە رێگەی
ئەم لینکەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات