سەردێڕ:

سودانی: هێرشکردنە سەر وڵاتێکی عەرەبی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دیکەش

PM:08:14:15/09/2025

1248 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بە بەشداری چەند وڵاتێکی عەرەبی و گفتوگۆکردن لەسەر هێرشەکەی سەر قەتەر بەڕێوەچوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەڕ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، پێویستە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی ئیسلامی یەکگرتوو بن.

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێکی عەرەبی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتانی دیکە.

هاوکات ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، ئەمیری قەتەر رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل بە رێکەوتنی ئاشتی عەرەبی رازیبووایە، ئەوا زۆر تراژیدیا رووینەدەدا و دانوستاندنیش لای ئیسرائیل جۆرێکە لە تەکنیکی جەنگ.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر وتی، ئەوەی ئێستا روودەدات ئاگادارکردنەوەیە بە کۆتایهاتنی رێککەوتنی ئاشتی و هەر پێشنیارێک رەتدەکەنەوە سەبارەت بە راگواستنی فەڵەستینییەکان بۆ خاکەکەیان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا باسی لەوەکرد،ئیسرائیل ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دروستکردووە و پێویستە رابگیرێت.













گەلەری