حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەو چەند کەسەی لە سعودیە دەستگیرکراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر، هاوڵاتی و عومرەکاری هەرێم نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن. دەشڵێت، "ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە سعودیە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە وڵاتی عێراق و هەرێم".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێم رایگەیاند، ئەو چەند کەسەی لە سعوودیە دەستگیر کراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومرەکاری هەرێمی کوردستان نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و خاوەن کۆمپانیاکان پابەندن بە
رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف
و کاروباری ئایینی.
باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی لە
شاری مەدینە دەستگیر کراون وێنەکانیان لە میدیا سعوودی و جیهانییەکان
بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی روونە کە ئەمانە دانیشتووی کام شوێن و کام ناوچەن.
دەشڵێت،
پەیوەندی و هەماهەنگیییەکی توندو توڵ و پتەویان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی
عیراق و هەموو دەزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ هەیە و هەر رێنمایەکیش لە دەستەی
حەج و عومڕەی عیراقییەوە دەرچووبێت وەک خۆی جێ بەجێ کراوە بۆ بەرچاو روونی هەمووان
کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە سعوودیە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە
وڵاتی ئێراق و هەرێمی کوردستان.