سەردێڕ:

هاوپەیمانی ١٩: رێگریکردن لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان پێشێلکردنی ئازادی رادەربڕینە

PM:01:00:22/09/2025

456 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ رایگەیاند، رێگریکردن لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان لە هەولێر و سلێمانی بەبێ پاساوێکی یاسایی پێشێلکردنی ئازادی رادەربڕینە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داواکارن مەرجی بوونی مۆڵەت بۆ کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە شوێنی کراوە و داخراوەدا لاببرێت و رێکخراوەکان ئازادانە کاری خۆیان ئەنجامبدەن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی شەممە بەشێک لە دەستەی باڵای مامۆستایان ویستیان لە باخچەیەک بەرامبەر پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ریکبخەن یاداشتێک بخوێننەوە کە داخوازی پیشەیی مامۆستایانی لەخۆگرتبوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ریگرییان لێکرا.

 













گەلەری