PM:04:27:15/09/2025
1212 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی تر مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و دەڵێن، چەنجارێکە خۆپیشاندان دەکەن و داواکارییەکانیان جێبەجێ ناکرێت، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، وەک نەوەی نوێ لەگەڵ داواکارییەکانی وانەبێژانی لادراون.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، جارێکی تر مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و رایانگەیاند، چەنجارێکە خۆپیشاندان دەکەن و داواکارییەکانیان جێبەجێ ناکرێت.
هاوکات گۆران
دیبەگەیی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، وەک
نەوەی نوێ لەگەڵ داواکارییەکانی وانەبێژانی لادراوین.
ئەو
پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، جیاکاری لە نێوان مناڵی بەرپرسەکان و
خەڵکی هەژار دەکرێت.
ئەو وانەبێژانە
لەسەرتاسەرى هەرێم ژمارەیان نزیکەى ٢٠٠ وانەبێژى لادراوە، وەک خۆیان دەڵێن، پێشتر
وانەیان وتووەتەوە، بەڵام دواتر بەهۆکارى جیاواز لادراون.