سەردێڕ:

بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل؛ کەسێک دەستگیرکرا

PM:01:49:15/09/2025

1128 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوو هاوڵاتی سکاڵایان تۆمارکرد لەسەر ئەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناو شاری هەڵەبجە، لە هەردوو گەڕەکی شارەوانی و مۆردانە دزرابوو، دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.

وتیشی، لە رێی هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێریەوە توانرا تۆمەتبارێکی تەمەن ۱۷ساڵ کە دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە بە بڕیاری دادوەر دەستگیربکرێت.

باسی لەوەشکرد، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی ٤٤٦ یاسای سزادانی عێراقی، راگیراوە.













گەلەری