سەردێڕ:

لەم ناوچەیە ١٦ کامێرای تیژڕەوی کەوتنە کار

PM:12:43:15/09/2025

9660 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، لە سنووری پارێزگاکە ١٦ کامێرای تیژڕەوی کەوتنە کار و لەمڕۆوە سەرپێچی تۆمار دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، ١٦ کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی لە چەند شوێنێکی پارێزگاکە دەکەونە کار و بە فەرمی چالاک دەکرێن، کامێراکان دەکەونە سنووری ( سیمێل ، ئامێدی، ئاکرێ).

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی دهۆک، شوێنی کامێرای تیژڕۆییەکان بریتین لەم شوێنانە:

سێمێل:

رێگەی بەرامبەر زانکۆی نەورۆز، خێرایی دیاریکراو ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

رێگەی گوندی فەرەنسی دوو، خێرایی دیاریکراو ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

رێگەی سەرەکی کۆمەڵگەی فەیدیێ، خێرایی دیاریکراو ٦٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

ئامێدیی:

رێگەی سەرەکی ئامێدیی، خێرایی دیاریکراو ٥٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

ئاکرێ:

رێگەی راپەرین نزیک بنکەی گوڵان، خێرایی دیاریکراو ٦٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

رێگەی پەیمانگا نزیک بەنزینخانەی ئاکرێ سپۆرت، خێرایی دیاریکراو ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

رێگەی میر زەند، خێرایی دیاریکراو ٦٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

رێگەی بێجیل، خێرایی دیاریکراو ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک دا

رێگەی باشقال، خێرایی دیاریکراو ٦٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک دا

-رێگای گردەسین، نزیک بەنزینخانەی گوڵان، خێرایی دیاریکراو ١٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی لە ترافیکەکان:

لە سەنتەری پارێزگای دهۆک؛

ترافیکی ژوری بازرگانی

ترافیکی نزیک فرۆشگای مازی

ترافیکی شوقەکانی مێرسین تاوەر

ترافیکی زڕکا

لە سەنتەری ئاکرێ؛

ترافیکی قەلات

ترافیکی پیشەسازی













گەلەری