AM:11:06:15/09/2025
1216 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەوت و داهاتەکانی دیکەی رادەستی حکومەتی فیدراڵی نەکردووە و پرسی مووچەى تێکەڵی بابەتی هەڵبژاردن دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، موعین كازمی، لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەکان باسی لەوە کردووە، هەرێم بەرپرسیارێتی بارودۆخی نەهامەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆیە، بەهۆی مامەڵە نەكردنی بەشێوەیەكی شەفافانە لەگەڵ بەغدا.
وتیشی، پارتی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو
دەقۆزێتەوە بۆ سەپاندنی مەرجەکانی بەسەر حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی
هەناردەکردنی نەوت و دۆسیەكانی تر.
وتیشی، كەمتەرخەمییەكی روون هەیە لەلایەن هەرێمەوە
لە رادەستكردنی داهاتە داراییەكانی.