سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو: بە شێوەی ئۆنلاین لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ بەغدا کۆبووینەوە

AM:10:05:15/09/2025

1108 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی میدیای پارتی، شاندێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و حکومەتی عێراق بە ئۆنلاین کۆبوونەوە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیان تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، ئێوارەی یەکشەممە شاندی دانوستانکاری هەرێم لە رێگەی ئۆنلاینەوە لەگەڵ سێ وەزیری کوردی حکومەتی عێراق پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

وەک ئەو میدیایانە دەلێن، لە کۆبوونەوەکە هەر دوو شاندەکە گفتوگۆیان لەسەر ئەوە کردووە کە دەبێت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تا ئەو کاتەی وەزارەتی نەوت و ئەپیکۆر دەگەنە رێککەوتن پەلە بکرێت.
هاوکات دەبێت و قۆناغ بە قۆناغیش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت و تا دەگاتە ئاستی پێشووی
.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق دەبێت بڕی نەوتی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی کوردستان بدرێت بە کۆمپانیای سۆمۆ جگە لە گلدانەوەی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ، تا ئەو کاتەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و حکومەتی عێراق دەگەنە رێککەوتن بەڵام تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچوو ئامادە نییە ئەو بڕە نەوتەشی کە خۆی بەرهەمی دەهێنێت رادەستی بەغدای بکات تا مووچە بنێردرێت.

 

 













گەلەری