سەردێڕ:

ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی حەجی داهاتوو دەستیپێکرد

PM:06:32:21/09/2025

480 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئامادەکاری بۆ حەجی داهاتوو دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش سبەی تیمێکیان دەچێتە سعودیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم، لەسەر راسپاردەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، نوێنەری بەرێوەبەرایەتییەکە لە دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی دەستنیشان کراون تاوەکوو شانبەشانی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق بەدواداچوون و سەردانی ئەو ئۆتێلانە بکەن کە بۆ ساڵی داهاتوو لە شاری مەدینە بۆ حاجیانی عێراق و هەرێم دەستنیشان دەکرێن، لەگەڵ چاودێریکردنی ئەو خواردنەی کە بۆ حاجیان ئامادە دەکرێت.

لەو بارەیەشەوە کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندووە، سبەینێ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ئەمساڵ بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی ٢٠٢٦.

ساڵانە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ حەج دەکات و ئەمساڵیش بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی هەرێم، ناونووسین بۆ بەشداریکردن لە حەج بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدرا.













گەلەری