AM:09:45:15/09/2025
12620 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری چەمچەماڵ دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ١٢٦ ملیۆن دینار و ٦٠ مسقاڵ ئاڵتوون دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد کە بڕی ١٢٦ ملیۆن دینار و نزیکەی ٦٠ مسقاڵ ئاڵتوونی لێ دزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
وتیشی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا
دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.
باسی لەوەشکرد، تۆمەتباران تەمەنیان ٢٥ و ٢٦
ساڵە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی
ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادان راگیراون، لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.