AM:08:25:15/09/2025
892 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نرخی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش یەک دۆلار بەرزبووەوە بە ٦٣ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا، نرخی
نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی کە بەشێکی بەهۆی نزمبوونەوەی بەهای دۆلاری
ئەمریکییەوە بوو، ئەمەش وایکرد کە نەوت لە بەرامبەر دراوەکانی تر هەرزانتر بێت.