سەردێڕ:

ئەنجومەنی دەوڵەت پرسی داهاتی نانەوتی یەکلایی نەکردەوە

PM:03:35:14/09/2025

1344 جار خوێندراوەتەوە

پرسی داهاتی نانەوتی لە ئەنجومەنی دەوڵەت یەکلایی نەکرایەوە و ئەنجومەنی دەوڵەت دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو پرسە دەخاتەڕوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە پێی زانیارییەکان ئەنجومەنی دەوڵەت پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی یەکلایی نەکردەوە و داوای دوو راوێژکاری کردووە لە وەزارەتی دارایی و دادی هەرێم تاوەکە کۆبوونەوەیان لەگەڵدا بکات سەبارەت بەو پرسە.

هەر بە پێی زانیارییەکان ئەنجومەنی دەوڵەت وتوویەتی، لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە داهاتی نانەوتی دەخاتەروو بۆ حکومەتی عێراق تاوەکو لە کۆبوونەوەی داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەنییە داهاتی ناوخۆ و نەوت رادەستی بەغدا بکات و بەوهۆیەوە حکومەتی عێراق پرسی داهاتی نوخۆی بە نوسراوێک نارد بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت تاوەکو بڕیار و روونکردنەوەی لەسەر بدات بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکە.













گەلەری