سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەنی لە پاڵاوگەی کەرکوک راگەیاند

PM:02:13:14/09/2025

1008 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پاڵاوگەی كەركوك دەستیكرد بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن، رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ١٢ هەزار بەرمیلی هەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، پاڵاوگەی كەركوك كە سەر بە كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكورە، دەستیكرد بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن، ئەمەش دوای ئەوەی بەمدواییە یەكەی هایدرۆجینكردن و ئایزۆمێكردن لە پاوگەكەدا كرایەوە.

باسی لەوەشکرد، توانای پاڵاوگەی كەركوك بۆ بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆكتان بەرز دەگاتە ١٢ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و ئەم پەرەسەندنە رۆڵی گەورەی دەبێت لە دابینكردنی بەشێكی گرنگی پێداویستی بازاڕی ناوخۆیی و ئاستی پشتبەستن بە هاوردەی ئەم مادەیە لە بازاڕە جیهانییەكان كەمدەكاتەوە.













گەلەری