سەردێڕ:

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی هەڵەبجە دەستگیرکرا

PM:01:59:14/09/2025

1092 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری هەڵەبجە تەرمی گەنجێک کە ئاسەواری فیشەکی پێوەبوو دۆزرایەوە، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی کە هەڵاتبوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە گەنجێک کوژرا و دوای رووداوەکە تۆمەتبار هەڵات.

وتیشی، لەدوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، لە ماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکرێت.

روونیشکیکردەوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان راگیراوە.













گەلەری