PM:12:48:14/09/2025
1464 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە مانگی ١١ـدا بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی ٩ رۆژ دهوامى فهرمى رادهگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاویکردەوە، "بڕیاردراوە لە رۆژی ٥ تاوەکو ١٣ـی تشرینی دووەم واتا مانگی ١١، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووبێت، بە ناوەندەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەمەش وەک بەکارهێنانی ئەو ناوەندانە بۆ بنکەی دەنگدان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژى ١١ـی ١١ـی ئهمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم
پارێزگاکان بەڕێوەدهچێت، ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردوە و ناوەندەکانی خوێندن
وەکو بنکەی دەنگدان دیاریدەکرێن.