سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: زیاتر لە ٢٨ تۆن زێڕ هاوردەکراوە

PM:12:04:14/09/2025

992 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، لەماوەى ساڵێکدا زیاتر لە ٢٨ تۆن زێڕ هاوردە کراوە و لە ماوەی رابردوودا هیچ حاڵەتێکی بردنە دەرەوەی زێڕ تۆمار نەکراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فەیاز دلێمی، سەرۆکی دەزگای ناوەندی بۆ بۆ پێوانەكردن و کۆنترۆڵکردنی جۆریی، لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردووە، لە مانگی ١١ـی ٢٠٢٣ تا کۆتایی مانی ١٢ـی ساڵی رابردوو، ٢٨ تۆن و ٢٩٨ کیلۆگرام زێڕ لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەفەوە هاوردەكراوە.

وتیشی، هاوردەکردنەکە بە جۆرێک بووە کە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٢٤ تۆنی تێپەڕاندووە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا هیچ حاڵەتێکی بردنە دەرەوەی زێڕ تۆمار نەکراوە.

رونیشیکردووەتەوە، بەشی زەڕەنگەریی لە دەزگاكەیان، دوای کردنەوەی هەردوو یەکەی پشکنین لە فڕۆکەخانەکانی ناوبراو بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، پشکنین و نیشانەیان بۆ سەرجەم بڕە هاوردەکراوەکان کردووە، داهاتی دارایشی پێنج ملیار و ٥٣٦ ملیۆن دیناری تێپەڕاندووە.













گەلەری