AM:11:31:14/09/2025
7384 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، هاوڵاتییەک لە سنووری خورماڵ بە فیشەک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن ٤۳ ساڵ گەیەنرایە پزیشکی دادی هەڵەبجە، کە ئاسەواری فیشەک بەسەریەوە بووە و رووداوەکە لە شوێنی کارەکەی کە دووکانێکی دروستکردنی خواردەمەنی بووە لە سنووری خورماڵ روویداوە.
باسی لەوەشکرد،
لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان بەڵگەکان هەڵگیراونەتەوە و دەمانچەیەک دەستی
بەسەردا گیراوە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەش کەسێک بە تۆمەتی رووداوەکە
دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دەستیپێکردووە.
بە گوێرەی
زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو هاوڵاتییە باوکی سێ منداڵە و تەرمەکەی
ئێستا لە پزیشکی دادی هەڵەبجەیە و بڕیارە دوای لێکۆڵینەوە یاساییەکان رادەستی
کەسوکارەکەی بکرێتەوە.