سەردێڕ:

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

AM:11:17:14/09/2025

1036 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما لە گەرمترین ناوچەی هەرێم دەگاتە ٤٠ پلەی سیلیزی و بە گشتی لە خوار ٤٠ دەمێنێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانى باکوور کەمێک پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ جگە لە ناوچەکانى رۆژهەڵات کەمێک نزمتر دەبێتەوە وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .

هەولێر : ٣٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٤ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٧ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٤ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٠ پلەی سیلیزی













گەلەری