AM:10:18:14/09/2025
1228 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا، بە مەبەستی فشار خستنە سەر رووسیا بۆ راگرتنی جەنگ دەڵێت،” ئامادەم سزای گەورە بەسەر مۆسكۆدا بسەپێنم.”
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، سزادانی مۆسکۆ لەكاتێکدایە کە هەموو وڵاتانی ناتۆ هەمان كاریان كرد و وازیان هێنا لە كڕینی نەوتی روسیا.
وتیشی، سەپاندنی
باجی گومرگیی بەرێژەی ٪٥٠ بۆ ١٠٠٪ بەسەر چیندا لەلایەن ناتۆوە، كە لەدوای كۆتایی
جەنگی روسیا و ئۆكرانیا هەڵدەوەشێتەوە، ئەمەش هاوكارییەكی گەورەیە بۆ راگرتنی
جەنگەكە.