AM:09:52:14/09/2025
872 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، مانگی رابردوو ٣٦١ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و ١١ ههزار و ٥٥٢ پشكنینی تاقیگەییش ئەنجام دراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی بڵاویکردەوە، بهپێی ئامارهكان مانگی هەشتی ئهمساڵ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری سلێمانی، ٣٦١ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، كه ١٢ نەشتەرگەری تایبەت بووە و ١٢١ نەشتەرگەری سەرو گەورە و ٥٢ نەشتەرگەری گەورە و ١٥٦ نەشتەرگەری مام ناوەند و ٢٠ نەشتەرگەری بچووك بووە.
وتیشی، ههر مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی
نەشتەرگەری فێركاری ٨٥ پشكنینی تیشك، ١٦٥ پشكنینی سۆنەر، ٤٥ پشكنینی سیتی سكان لەو
نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها ١٤٨ چارەسەری سروشتی كراوە و ٢٠ نەخۆش سەردانی بەشی
چاندنی ددانیان كردوە و ١١ ههزار و ٥٥٢ پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.